AR | EN
دەربارە

پرۆژەی دانیا سیتی دەکەوێتە باوەشی یەکێک لە بەرزاییەکانی شاری سلێمانی کە شوێنێکی دڵگیری هەیە و بە شێوازێک باڵەخانەکان دروستکراون کە دەڕوانێت بەسەر دیمەنە جوانەکانی شاری سلێمانیدا. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری (١١٥٠٠٠)م٢ جێ بە جێ دەکرێت و دەکەوێتە نێوان شەقامی (١٠٠م) و (٦٠م) بە دووری (٥٠٠م) لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە و (٢ کم) لە سەنتەری شارەوە دوورە وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە. کەرەستەی بەکارهێنراو لە براندە هەرە باشەکانی ئەمڕۆی بەکارهاتووی جیهانە لەو بوارەدا کە هەموویان ناوبانگی جیهانیان هەیە و ئاماژەیان پێکراوە. خاوەن یەکەکانی دانیا سیتی دەبنە خاوەنی ئەپارتمانێکی دڵگیر ک تایبەتمەندە بەوەی کە پێکهاتەیەکی تەلارسازی بێ وێنەی هەیە و کاتێکی ئارامی تێدا بەسەر دەبەن بە هۆی دابینکردنی گشت خزمەتگوزاری و کەشە ئارامەکەی، ئەمە جگە لەوەی کە باشترین تەکنیک و دیزاین سوودی لێوەرگیراوە لە دروستکردنی تاوەر و ڤێلاکانی ناو ئەم پرۆژەیە کە بەسەرپەرشتی پسپۆرانی بیناسازی خاوەن بەهرە و ئەزموون کاری تیادەکرێت کە ئیشەکانیان دەگمەنە لە ناوچەکەدا. ئەوەی شایەنی باسە کە کۆمپانیای نجم الدین وەک جێبەجێکار هەڵدەستێت بە ئەنجام گەیاندنی کۆی پڕۆژەکە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چەندین ساڵەی لە بواری تەلارسازیدا لە لایەک و پاپەند بوون بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە جیهانییەکان سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە پێشەنگە لە دانانی تەکنیکە نوێیکان لە کارە ناوازەکانیدا.

نەجمەدین گروپ

کۆمپانیاى نجم الدین یەکێکە لە کۆمپانیا دیار و ناسراوەکان لە بوارى بيناسازى دا بە بوونى شارەزایى یەکى فراوان لەم بوارەدا ، کۆمپانیاکە بە گروپێکى لێهاتوو لە شارەزایان و ئەندازیاران لە گشت بوارەکانى بینا کاری دا ڕۆژانە کارەکانى هەڵدەسوڕێنێت بە بەکارهێنانى ئامێرى تایبەت بۆ جێ بە جێ کردن و ئامادە کردنى کۆنکرێت بۆ هەموو کارێکى بیناسازى و ڕێ گا و بان. هەروەک چۆن کۆمپانیاکە کۆمەڵێک پرۆژەى گەورەى جێ بە جێ کردووە لە هەرێمى کوردستان - سلێمانى ، کوردستان مۆڵ، ، عەلوەى نوێى سلێمانى و جێبەجێکردنى کارى سەو زایى و ئاودێرى لە پڕۆ ژەى پارکى هەوارى شار لە سلێمانى کە بە گەورەترین زۆنى سەوزایى ئەژماردەکرێت لە ناوچەکەدا ، هەروەرها کارى بەئەنجام گەیاندنى دروست کردنى سیاج بە مۆدیرنترین شێواز ویکێکى تر لە پڕۆژەکان ( شارى گۆیژەى ٣ ) ئەویش بەئەنجام گەیاندنى پڕۆژەى دروست کردنى ١١٠٠ یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کۆمپانیایەکى ناو خۆ لە بنارى شاخى گۆیژە کە خۆى لە ١١ باڵەخانەى ١٠ نهۆمى دا دەبنێتەوە بە گشت کارە خزمەتگوزارى و سەنتەرە خزمەتگوزاریەکانەوە و بەهەمان شێوە بیناى نەخشە دانانى سەربە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەیەکێکى ترە لە پرۆژەکانى کە کۆمپانیاى نەجمەدین بە ئەنجامى گەیاندووە هەروەها ئەوپڕۆژانەى کە کارى ئەنجامدانى تێدا بەردەوامە بریتین لە پرۆژەى(دکتور ستى ) کە دەکەوێت شارى سلێمانى گەرەکى قرگە و ژمارەى ٧٨٠ یەکەى نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت لە ١٥ باڵەخانەى ١٣ نهومیدا کە گشت سەرچاوەکانى حەوانەوەو خۆش گوزەرانى لە خۆ دەگرێت کە تایبەتە بە نیشتەجێبوونى پزیشکاران ، هەروەها چالاکیەکى ترمان بریتیە لە پڕۆژەى ٤٠٠ یەکەى نیشتەجێبوون کە بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان ى ئەنجام دەدەین کە بریتیە لە ١١ باڵەخانەى ١٠ نهۆمى بە خزمەتگوزاریەکانیەوە . ئەوەى شایانى باسە کە بە پشت بەستن بە کارامەیى و لێهاتوویى ئەو ستافەى کە کارى سەرپەرشتى و شەونخونى بۆ بە ئەنجم گەیاندنى پڕۆژەکان لە هەوڵى بەردەوامدان کە بۆ کارى جێبەجێکردن پشت دەبەستین بە نوێترین ومۆدێرنترین داهێنانەکان و راستەوخۆ ستافى تایبەت بە نوێکاریەکان ئامادەن کە هەردەم پوختەى کارێکى ناوازە پێشکەش بە ناوچەکە بکەن کە پێشتر نەکرابێت و لەسەرو هەمو ئەمانەشەوە مانەو پاراستن و بەرەو پێش چوونى ناو ناونیشانى کۆمپانیاکەمانە . سەرەراى ئەوەى کە خاوەنى چەندین کارگەیە کە تایبەت بە کارى ئامادەکارى کۆنکریت و پێکهاتەکانى و چەندین کارگەى تر لە بوارى جیاوازدا وهاوتا لەبوارى بازرگانى گشتیدا خاوەنى بریکارى چەندین براندى جیهانین له ضةندين كالآى جۆراو جۆرو بەرهەمى کشت وکاڵى کە سەرچاوەبوین بۆ ناساندنى تاکەکانى ئەم وولآته بە بەرهەمە گرنگە پێویستەکان بە پێ ى کات و ساتەکان

Dania City © 2015 All Rights Reserved design & Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure