AR | EN
  • s1
  • s1
  • s1
1 2 3

دەربارەی پڕۆژەکە

پرۆژەی دانیا سیتی دەکەوێتە باوەشی یەکێک لە بەرزاییەکانی شاری سلێمانی کە شوێنێکی دڵگیری هەیە و بە شێوازێک باڵەخانەکان دروستکراون کە دەڕوانێت بەسەر دیمەنە جوانەکانی شاری سلێمانیدا. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری (١١٥٠٠٠)م٢ جێ بە جێ دەکرێت و دەکەوێتە نێوان شەقامی (١٠٠م) و (٦٠م) بە دووری (٥٠٠م) لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە و (٢ کم) لە سەنتەری شارەوە دوورە وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە. کەرەستەی بەکارهێنراو لە براندە هەرە باشەکانی ئەمڕۆی بەکارهاتووی جیهانە لەو بوارەدا کە هەموویان ناوبانگی جیهانیان هەیە و ئاماژەیان پێکراوە. خاوەن یەکەکانی دانیا سیتی دەبنە خاوەنی ئەپارتمانێکی دڵگیر ک تایبەتمەندە بەوەی کە پێکهاتەیەکی تەلارسازی بێ وێنەی هەیە و کاتێکی ئارامی تێدا بەسەر دەبەن بە هۆی دابینکردنی گشت خزمەتگوزاری و کەشە ئارامەکەی، ئەمە جگە لەوەی کە باشترین تەکنیک و دیزاین سوودی لێوەرگیراوە لە دروستکردنی تاوەر و ڤێلاکانی ناو ئەم پرۆژەیە کە بەسەرپەرشتی پسپۆرانی بیناسازی خاوەن بەهرە و ئەزموون کاری تیادەکرێت کە ئیشەکانیان دەگمەنە لە ناوچەکەدا. ئەوەی شایەنی باسە کە کۆمپانیای نجم الدین وەک جێبەجێکار هەڵدەستێت بە ئەنجام گەیاندنی کۆی پڕۆژەکە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چەندین ساڵەی لە بواری تەلارسازیدا لە لایەک و پاپەند بوون بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە جیهانییەکان سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە پێشەنگە لە دانانی تەکنیکە نوێیکان لە کارە ناوازەکانیدا.

میدیا گەلەری

یەکەکان

ناونیشان

عێراق/ سلێمانی. بازنەی ،مەلیک مەحمود، ئیبراهیم ئەحمەد

[email protected]

07730002222

Dania City © 2015 All Rights Reserved design & Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure